مەسعود بارزانی هەڵوێستی خۆیی لە سەر هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی خەمیس خەنجەر


Aug 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانی سیادەی سوننەی عێراق کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەی پێنج شەممە 11 ی ئابی 2022 ی نێوان مەسعود بارزانی و خەمیس خەنجەر، بە پێی ڕاگەێندراوی بارەگای بارزانی، هەر دوو لا بیر و ڕایان سەبارەت بە گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناو پرۆسەی سیاسی عێراق ئاڵوگۆڕ کرد و جەختیان لە سەر هاوئاهەنگی و کاری هاوبەشی نێوانیان کردەوە بۆ دەربازبوون لە دۆخی چەقبەستووی سیاسی عێراق.

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەنگاوێکی باشە بە مەرجێک سەرجەم لایەنەکان پابەندی ئەنجامەکانی بن./.