وردەکاری ڕێکەوتنی ئێران – یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکا

(0) / / فایلی تایبەت / ڕێکەوتنی ناوەکی


Aug 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار کە ناوەکانیان بڵاو نەبووەتەوە، وردەکاریی ڕێکەوتنی نێوان ئێران – یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکایان سەبارەت بە چالاککردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ئاشکرا کرد.

کەناڵی جزیرە لە سەر زاری ئەو سەرچاوانەوە ڕایگەیاند کە لە دەقی یەکێتی ئەورووپا 4 قۆناغ و دوو خشتەی کاتیی 60 ڕۆژە بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی لە بەرچاو گیراوە.

بە پێی ئەو زانیارییانەش، لە ڕۆژی یەکەمی پاش ڕێکەوتنەکە، سزاکان لە سەر 17 بانک و 150 دامەزراوەی ئابوریی ئێران هەڵدەگیرێت و لە هەمان ڕۆژەوە تاران بە شێوازی هەنگاو بە هەنگاو لە هەڵپەساردنی بەڵێنەکانی پێشووی خۆی پاشەکشە دەکات.

لە گەڵ ئەم ڕێکەوتنەش، 7 ملیار دۆلار لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە کۆریای باشور ئازاد دەکرێت.

لە 120 ڕۆژی پاش گەیشتن بە ڕێکەوتن، ئێران لە پێناو دڵنیایی لە هەڵگرتنی گەمارۆکان 150 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات و پاش ئەو 120 ڕۆژەش، ڕێژەی هەناردەی نەوتی ئێران 2 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دەبێت.

ئەو سەرچاوانە باسیان لەوە کردووە کە لە ڕێکەوتنی پێشنیارکراودا وەرگرتنی قەرەبوو لە ئەمریکا لە ئەگەری کشانەوەی دووبارە لە ڕێکەوتنی ناوەکی هاتووە./.