نێچیرڤان بارزانی بەڵێنێک بە عێراقییەکان دەدات

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


Aug 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هاوکاریکردنی لایەنە سیاسییەکانی عێراقی بۆ دەربازبوون لەم قەیرانەی ئێستا دەربڕی.

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند کە سەرکردایەتی سیاسی کورد ئامادەیە لە پێناو دەربازبوونی عێراق لەم دۆخە چەقبەستووە سیاسییە هاوکاری بکات.

ناوبراو وتی کە ئەم بارودۆخە هەڕەشەیە لە سەر ئێستا و داهاتووی عێراق و ئەگەری پەککەوتنی کۆی پرۆسەی سیاسی لە ئارادایە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان بە نیگەرانییەوە چاودێڕی گۆڕانکارییەکانی عێراق دەکات.

بە وتەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان خۆپێشاندانی ئاشتیانە مافی ڕەوای خەڵکە کە لە دەستووردا دەستەبەر کراوە بەڵام داخستنی دامەزراوەکانی عێراق بە تایبەت دەزگای دادوەری تەنیا قەیرانەکە قووڵتر دەکات.

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند کە عێراق بەرگەی قەیرانی زیاتر ناگرێت و هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە چارەسەرە و ئامادەی هەموو هاوکارییەکە لە گەڵ لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە./.