بەشیر حەداد دەڵێت کێشەکە بچووکە و چارەسەری دەکەین
(0) /
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو کێشەی لە ڕێکەوتنی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا ڕوویداوە بچووکە و چارەسەر دەکرێت.
بەشیر حەداد وتی کە کێشەکە پەیوەندی بە کوردەوە نییە و کێشەی ناوخۆیی لایەنەکانی دیکەیە کە دەیانەوێت هەندێک داواکاری خۆیان بخرێتە ناو پرۆژە یاسای بودجەوە.
ناوبراو وتی کە ئەو ڕێکەوتنە هەڵنەوەشاوەتەوە و هەندێک کێشە هەیە کە پەیوەندی بە تەواوی عێراقەوە هەیە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی کە لەو ڕێکەوتنەدا کورد لە داواکارییەکانی خۆیی کەمکردەوە، شێعەکانیش هەر بەو شێوەیە، تا ڕێکەوتنەکە کرا و و ئەگەر گۆڕانکاری دیکەی تێدا بکرێت قبووڵکراو نابێت./.
تێبينيێك بنێرە: