ئەڵمانیا: بۆ شەڕێکی درێژخایەن چەکی زیاتر بە ئۆکرانیا دەدەین

(0) / / ئەورووپا / ئۆکرانیا ئەڵمانیا


Aug 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بۆ شەڕێکی درێژخایەن کە بەرۆکی ئۆکرانیای گرتووە، درێژە بە پێدانی چەک و پێداویستی سەربازی بە تایبەت چەکی قورس بەو وڵاتە دەدات.

ئانالنا بائێربوک بە ڕۆژنامەی بێڵدی ڕاگەیاند کە ئۆکرانیا بەرگری لە ئازادی ئێمە دەکات و تا هەر کات پێویست بکات لە ڕووی دارایی و سەربازییەوە پاڵپشتی دەکرێت.

ناوبراو وتی کە جیهان دەبێت ئەوە بزانێت ئەم شەڕە بۆ ساڵانێکی زۆر بەردەوام دەبێت.

بائێربوک جەختی لە سەر هاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ گەڕانەوەی کرێمە بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا کردەوە و وتی کە ئێمە هەر کارێک پێویست بێت بۆ مسۆگەربوونی ئەم ئامانجە دەیکەین./.