نێچیرڤان بارزانی: لایەنە عێراقییەکان بێنە هەولێر
(0) /
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق دەربڕی و ڕایگەیاند کە دووبارە سەرجەم هێز و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق بانگهێشت دەکەین بۆ وتووێژێکی جیدی لە پێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخە ئاڵۆزە بێنە هەولێر.
نێچیرڤان بارزانی وتی کە لە نزیکەوە و بە نیگەرانییەوە لە پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ئێستای بەغدا دەڕوانین و داوا لە سەرجەم لایەنەکانیش دەکەین کە دان بە خۆیاندا بگرن و ڕێگا نەدەن دۆخەکە لەوە زیاتر لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەربچێت.
سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند کە خۆپێشاندانی ئاشتیانە مافێکی دەستووری و پارێزراوە بەڵام ئاڵۆزی و ڕاگرتنی دامەزراوەکانی حکومەت هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات و تەنیا دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
ڕاشیگەیاند کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە هاریکار دەبێت بۆ چارەسەری و لێک تێگەیشتنی لایەنە عێراقییەکان و بۆ ئەمەش دیسانەوە بانگهێشتی سەرجەم لایەنەکان دەکەین بۆ وتووێژێکی جیدی بێنە هەولێر تا دۆخەکە چارەسەر بکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: