بایدن: ئەمریکا نوقمی چەک بووە

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن


Aug 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئەمریکا نیگەرانی خۆیی لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی ژمارەی چەک لە وڵاتەکەی دەربڕی و بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی تەقەکردن لە قوتابخانەکانی ئەمریکا وتی کە خێزانەکان ئارامییان نەماوە.

جۆبایدن لە میانەی وتارێکی لە زانکۆی ویلایەتی پنسیلڤانیا بەڵێنی ئەوەیدا ڕوبەڕوی ئەو ڕووداوانە ببێتەوە کە هەندیک کات دەبنە هۆی قوربانیبوونی منداڵەکان لە قوتابخانەکان.

ناوبراو وتی: زۆربەی خێزانەکان ئاسایش و ئارامییان نەماوە، هەواڵەکان ببینن کە هەر شەو منداڵەکان لە قوتابخانەکان و شەقامەکان بە ڕووداوی تەقە دەکوژرێن، هەواڵەکان دەبینی، هەر ئەمەیە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی کە دەمەوێت بەکارهێنانی چەکی شەڕکەر سنوردار بکەم و یاساکانی تایبەت بە کۆنتڕۆڵکردنی چەک توندووتۆڵتر بکەم.

بایدن وتی: ئێمە لە وڵاتێکداین کە نوقمی چەکی شەڕکەرە، ئەو چەکانەی کە نەک بۆ ڕاوکردن، بەڵکوو بۆ کوشتنی مرۆڤەکان درووست کراون./.