والی داعش لە پارێزگای نەینەوای عێراق کوژرا
(0) /
جێگری پرۆسە سەربازییەکانی سەرۆک ئەرکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە سەرکردەیەکی باڵای گرووپی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای نەینەوا کوژراوە.
یاسر حوسێن ڕایگەیاند کە یەکەی هاوبەشی هەواڵگری و پرۆسە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا لە گەڵ سێ تیپی حەشد لە بۆسەیەکدا لە ناوچەی ئەبوسەیف لە نزیک بازگەی عەرقەب لە باشوری شاری موسڵ پێنج ئەندامی داعش بە تایبەت والی نەینەوایان لە ناو برد.
ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی وتی کە پرۆسەکە بە دوو قۆناغ جێبەجێ کراوە، لە قۆناغی یەکەمدا چوار داعشی کوژران و یەکێکی دیکە لە کاتی هەڵهاتنیدا دەستبەسەر کرا، ئەو کەسە لە لێپرسینەوەکاندا زانیاری لە سەر سێ پێگەی داعش لە ناوچەکە ئاشکرا کرد کە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە یەکێک لەواندا والی نەینەوایان ناوبراو بە ئەبوکەرەم کوشت./.
تێبينيێك بنێرە: