بایدن بڕیارێکی لە بەرژەوەندی ڕووسیا دەرکرد

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن نانسی پیلۆسی


Sep 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژایەتی خۆیی بۆ ئەوە ڕاگەیاند کە ڕووسیا وەک حکومەتێکی لایەنگری گرووپە تیرۆریستییەکان بناسرێت.

چەند مانگ پاش پاڵشتیکردنی نانسی پیلۆسی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا و ژمارەیەک لە سیناتۆرە باڵاکان بۆ ناساندنی ڕووسیا وەک حکومەتێکی لایەنگری تیرۆر و تیرۆریستان، جۆبایدن ڕایگەیاند کە نابێت بڕیاری لەم شێوەیە بدرێت.

جۆبایدن لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرێک سەبارەت بەوەی کە ئایا بە هۆی شەڕی ئۆکرانیاوە، واشنتن دەیەوێت ڕووسیا وەک حکومەتێکی لایەنگری تیرۆریزم بناسێنێت، وتی: نە پێویست بەوە ناکات کە ئەمریکا ڕووسیا وەک لایەنگری تیرۆریزم بناسێنێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پیلۆسی و ژمارەیەک لە سیناتۆرە باڵاکانی کۆنگرێس داوای ئەوەیان کردووە بڕیارەکە لە دژی مۆسکۆ جێبەجێ بکرێت.

نانسی پیلۆسی پاش سەردانەکەی بۆ کیێڤ و کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا، پاڵپشتی خۆیی بۆ پێشنیاری بە تیرۆریست ناساندنی ڕووسیا ڕاگەیاند./.