وەزیرەکەی سەدر: گەڕانەوە بۆ پەرلەمان قەدەغەیە

(0) / / ئاسیا / ساڵح محەممەد عێراقی موقتەدا سەدر


Sep 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

کەسایەتی نزیک لە سەرۆکی ڕەوتی سەدر پێشنیارێکی نوێی بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق خستەڕوو و ڕایگەیاند کە گەڕانەوەی ئەندامانی فراکسیۆنی ڕەوتی سەدر بۆ پەرلەمان قەدەغەیە.

ساڵح محەممەد عێراقی کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە هەندێک هەوڵ دەدەن لە ڕێگای یاساییەوە فراکسیۆنی سەدر بۆ پەرلەمان بگەڕێننەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە لە گەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی ڕێکەوتن ناکرێت، ئەگەرچی ئەگەرێکی لاواز بۆ ڕێکەوتنی گەڕانەوەی فراکسیۆنی سەدر بۆ پەرلەمان هەیە بەڵام لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەمە قەدەغەیە.

ڕاشیگەیاند کە هاوپەیمانەکانی ڕەوتی سەدر واتە کورد و سوننە بە کشانەوەی خۆیان لە پەرلەمان دەتوانن ڕاستەوخۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمان جێبەجێ بکەن.

وەزیرەکەی سەدر ڕایگەیاند کە گوشارێکی زۆر بۆ ڕێگری لە هەڵوەشانەوەی پەرلەمان لە سەر هاوپەیمانەکانی ئەم ڕەوتە دەبینرێت.

ساڵح محەممەد عێراقی ڕایگەیاند کە لەم حاڵەتەدا هەڵوەشانەوەی پەرلەمان بابەتێکی نیشتمانی دەبێت و سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران وەک کاربەڕێکەر دەمێننەوە تا چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بکەن./.