پارتی داوای چی لە ڕەوتی سەدر کردووە؟

(0) / / كوردستان / موقتەدا سەدر


Mar 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی هیوا هەواڵی دانوستانی نهێنی نێوان پارتی دیمۆکراتی کوردستان و ڕەوتی سەدری ڕاگەیاندووە.

هۆشیار عەبدووڵا ئاشکرای کردووە کە شاندی پارتی بە سەدرییەکانیان وتووە کە ئامادەن بە دوو مەرج دوو ئیشی گرنگ بۆ ئەوان بکەن.

ناوبراو وتی کە دوو ئیشەکەی پارتی ئەوەیە کە سەدر وەک تاکە مەرجەعی سیاسی شێعە بناسن و لە پێش و پاش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق هاوکاری ڕەوتەکەی بکەن.

هۆشیار عەبدووڵا سەبارەت بە دوو مەرجەکەی پارتیش وتی کە شاندەکەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان داوای ئەوەیانکردووە کە پشکی کوردستان لە بودجەی عێراق بە بێ نەوت تێپەڕ ببێت و بۆ پرسی هەرێمیش تەنیا گوێ لە مەسعود بارزانی بگرن./.