پوتین لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو

(0) / / ئەورووپا / ڤلادیمیر پوتین


Sep 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

چەند ڕاپۆرتێکی میدیایی باس لە هەوڵێکی سەرنەکەوتووی تیرۆرکردنی سەرۆک کۆماری ڕووسیا دەکەن.

چەند سەرچاوەیەکی میدیایی ڕایانگەیاندووە کە تەقینەوەی بۆمبێک کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیای کردووەتە ئامانج بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.

بەم هۆیەشەوە چەند پاسەوانێکی تایبەتی پوتین دیار نەماوەن و بەمەش گومانەکان لە سەر ئەگەری کردەوەیەکی تیرۆریستی لە دژی ناوبراو زیاتر بووە.

تەقینەوەیەک لە پشتی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی پوتینەوە ڕووی داوە و ئەگەری ئەوەیە کە لە ڕێگای بۆمبەوە بووبێت. ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لە پاش ڕووداوەکە ژمارەیەک لە پاسەوانەکانی پوتین لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە و دەستبەسەر کراون.

لە پاش ئەم ڕووداوەش، ڤلادیمیر سولوویوڤ بەرپرسی میدیایی نووسینگەی پوتین بە دەموچاوی بریندارەوە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ئامادە بوو، بەڵام سەبارەت بە هۆکاری برینداربوونەکەی ڕوونکردنەوەی نەدا.

هێشتا کۆشکی کرملێن باسی ئەم ڕووداوەی نەکردووە./.