بەرهەم ساڵح داوا دەکات بودجەی عێراق بە سیاسی نەکرێت

(0) / / كوردستان / بەرهەم ساڵح


Feb 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە کە نابێت پرسی پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2021 ی ئەم وڵاتە بە سیاسی بکرێت.

بەرهەم ساڵح لە چاوپێکەوتنی ئەندامانی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە بودجە دەبێت لە پێناو مسۆگەرکردنی بەرژەوەندی عێراقییەکان پەسەند بکرێت.

ناوبراو وتی کە لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 ی عێراق دەبێت گرنگی بە مافی هاووڵاتیان، سەرجەم پارێزگاکان، ئاوارەکان، چینی کەم داهات، دابینکردنی پاڵپشتی دارایی لە دەزگا ئەمنییەکانی وەک حەشدی شەعبی، سوپا، پۆلیسی فیدراڵی و هێزەکانی پێشمەرگە بە هۆی ڕۆڵی بەرچاویان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان بدات.

سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە ناکۆکییەکانی هەولێر و بەغداش وتی کە دەبێت ڕێگاچارەیەکی هەمیشەیی لە چوارچێوەی دەستوور بۆ کێشە کەڵەکەبووەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند بدۆزێتەوە./.