پارتی لە سەر فرەبازنەیی بۆ هەڵبژاردنەکانی کوردستان بڕیاریدا

(0) / / كوردستان / جەعفەر ئیمینکی پارتی یەکێتی


Sep 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە حیزبەکەی بە داواکاری لایەنەکانی دیکە بۆ فرە بازنەیی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ڕازی بووە.

جەعفەر ئیمینکی وتی کە لێک تێگەیشتن سەبارەت بە شێوازی هەڵبژاردنەکان لە نێوان پارتی و یەکێتی هەیە بەڵام دەبێت لە سەر وردەکارییەکانیش ڕێکەوتن بکرێت.

ناوبراو وتی کە دانوستانەکانی نێوان هەر دوو لا بەردەوامە، پارتی بە فرە بازنەیی ڕازی بووە بەڵام دیاریکردنی شێوازەکەی ماوە.

وتیشی کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بۆ ڕێکەوتنی سەرجەم لایەنەکان لە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە./.