پوتین باس لە تەواوکردنی شەڕی ئۆکرانیا دەکات

(0) / / ئەورووپا / ڤلادیمیر پوتین


Sep 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە هەر کارێکی پێویست دەکات تا شەڕی ئۆکرانیا زووتر بە کۆتایی بگات.

ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئامادەیی وڵاتەکەیی بۆ کۆتایی هاتنی شەڕی ئۆکرانیا ڕاگەیاند و وتی کە کیێف خۆی لە دانوستان دەدزێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی بە هاوکاریکردنی سەربازیی ئۆکرانیا هەوڵ دەدەن شەڕەکە دژ بە ڕووسیا درێژەی هەبێت.

ئەمریکا قۆناغێکی دیکەی هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکرانیا ئاشکرا کرد کە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو لە وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە پەسەند کرا./.