بۆ یەکەم جار شێخی ئەزهەر ژنێکی کردە ڕاوێژکاری خۆی

(0) / / ئەفریقیا / ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەر


Sep 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە هەنگاوێکی کەم وێنەدا، شێخی ئەزهەر ژنێکی وەک ڕاوێژکاری خۆی بۆ کاروباری خوێندکارانی بیانی دەستنیشان کرد.

ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەر نەهلە سەعیدیی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکی زانکۆی ئەزهەر بۆ کاروباری خوێندکارانی بیانی دەستنیشان کردووە.

ئەمە یەکەم جارە کە شتی وا لە چەند دەیەی ڕابردوو لە زانکۆی ئەزهەر ڕوو دەدات.

نەهلە سەعیدی سەرۆکی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان و بەرپرسی ناوەندی تواناسازی خوێندکارانی بیانی بووە کە ئێستا بووەتە ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەزهەر بۆ کاروباری خوێندکارانی بیانی.

زانکۆی ئەزهەر لە کۆنترین ناوەندە زانستییەکانی جیهانە کە لە نیوەی سەدەی چوارەمی کۆچی / سەدەی دەیەمی زائینی لە سەردەمی حکومەتی فاتمییەکان دامەزراوە./.