ڕێواز فایەق ڕێکەوتنی لە گەڵ مەسعود بارزانی ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی ڕێواز فایەق


Sep 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەواڵی ڕێکەوتنێکی لە گەڵ سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕاگەیاند.

ڕێواز فایەق ڕایگەیاند کە لە گەڵ بەڕێز مەسعود بارزانی ڕێکەوتووین کە نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان بە پێی کۆدەنگی نیشتمانی بێت.

ناوبراو وتی کە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بەردەوام دەبێت و تەمەنی خولی پێنجەمیش درێژ دەکرێتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە 21 ی ئەیلولی 2022 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە سەڵاحەدین لە گەڵ سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆبووە./.