باڵیۆزی تورکیا لە گەڵ کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی


Sep 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

باڵیۆزی تورکیا لە عێراق لە گەڵ کاندیدی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کۆبووە.

عەلی ڕەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا ئەمڕۆ یەک شەممە 25 ی ئەیلولی 2022 لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی کاندیدی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.

باڵیۆزخانەی تورکیا ڕایگەیاندووە کە باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە گەڵ شیاع سودانی سەبارەت بە چەندین تەوەری خوازراوی هەر دوو لا وتووێژی کردووە.

کۆبوونەوەکەش لە کاتێکدایە کە باڵیۆزی تورکیا هەینی ڕابردووش لە گەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و لە سەرکردە باڵاکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆبووە./.