نێچیرڤان بارزانی لە سەر پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی هەڵوێستی خۆیی ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


Oct 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە ئێستادا پارتی و یەکێتی پێویستیان بە ڕێکەوتنێکی دیکە هەیە کە هاوشێوەی ڕێکەوتنی ستراتیژی بێت.

نێچیرڤان بارزانی لە میانەی وتارێکی لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی، وتی کە لە کاتی خۆیدا زۆرێک نەیاندەزانی ڕێکەوتنی ستراتیژی لە نێوان پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان چەندە گرنگە، بۆیە لەم قۆناغەی ئێستا هەر دوو لا پێویستیان بە ڕێکەوتنێکی دیکە هەیە.

ناوبراو وتی کە هەست بە چۆڵەوانییەک دەکەین کە لە پاش مردنی مام جەلال درووست بووە.

سەرۆکی هەرێم وتی کە " مام جەلال و سەرۆک بارزانی تەبا و یەکگرتوو بوون ".

ڕاشیگەیاند کە لە سایەی تەبایی و یەکگرتوویی، هەرێمی کوردستان گەشەسەندوویی بە خۆیەوە بینی./.