کازمی: عێراق پێویستی بە حکومەت و بودجەیە

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Oct 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە کە ئەم وڵاتە پێویستی بە پێکهێنانی حکومەت و هەنگاونان بەرەو پەسەندکردنی بودجە هەیە.

مستەفا کازمی لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی پرۆژەی لکاندنی تۆڕی کارەبای عێراق و ئەردەن وتی: ئەم پرۆژە بۆ پتەوکردنی هاوکاری و بەشداری هەر دوو وڵات و تێڕوانینی ئەرێنییە بەرامبەر بە ناوچەکە و خزمەت گەیاندنە بە خەڵکی عێراق دەست پێدەکات و ڕێگای ئاڵوگۆڕی وزەی نێوان هەر دوو وڵات دەستەبەر دەکات.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە پێشتر لە گەڵ سعوودیە و وڵاتانی دیکەی ناوچەی کەنداوی فارس لەم بوارەدا هاوکاریمان هەبووە و ڕێکەوتنی ئەم پرۆژەش لە شاری جەدە واژۆ کراوە.

کازمی وتی کە چارەسەری کێشەکانی عێراق، گەڕانەوەیە بۆ سەر مێزی دانوستان و درووستکردنی متمانەی بەرامبەر لە نێوان لایەنە سیاسییەکان.

وتیشی کە عێراق پێویستی بە حکومەت و بودجە هەیە و نەبوونی ئەمانەش قبووڵکراو نییە./.