بەرهەم ساڵح: ئەم دۆخەی عێراق بە هیچ شێوازێک قبووڵکراو نییە

(0) / / ئاسیا / بەرهەم ساڵح


Oct 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی کەوتووەتە دووڕیانێکی چارەنووسساز و بەردەوامی ئەم دۆخەی ئێستا بە هیچ شێوازێک قبووڵکراو نییە.

بەرهەم ساڵح لە ڕێوڕەسمی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئازیزی ئیسلام (د.خ) لە شاری بەغدا وتی کە عێراق کەوتووەتە دووڕیانی چارەنووسسازی گەڕانەوە بۆ شەڕ و ململانێی ناوخۆیی یان ئیرادەی یەکگرتوو بۆ پێشکەوتن و ڕوبەڕوبونەوەی کێشە و گرفتەکان.

بەرهەم ساڵح وتی کە ناسەقامگیری هەمیشەیی وڵات و گەل بەرەو لەناوچوون دەبات و ڕێگا بە ڕووی دەستێوەردانی دەرەکیدا دەکاتەوە.

وتیشی کە پێکنەهێنانی حکومەت پاش یەک ساڵ لە هەڵبژاردنەکان بە هیچ شێوازێک قبووڵکراو نییە.

بەرهەم ساڵح داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد بەشداری لە وتووێژێکی جیدیدا بکەن کە ئامانج و بنەماکەی جێبەجێکردنی دەستوور بێت لە پێناو پێکهێنانی حکومەتێک بە هەموو دەسەڵاتێکەوە کە بودجە پەسەند بکات و ڕوبەڕوی گەندەڵی ببێتەوە./.