هەڤاڵ ئەبوبەکر دەڵێت ئامادەبووم واز لە پۆستەکەم بێنم

(0) / / كوردستان / سلێمانی


Mar 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاندووە کە لە خۆپێشاندانەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردوو ئامادەیی ئەوەی تێدا بووە دەست لە کار بکێشێتەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئار تی، وتی کە لە خۆپێشاندانەکانی ساڵی ڕابردوو پاڵپشتیم لەوان کردووە بەڵام پاشان ڕێڕەوی خۆپێشاندانەکان گۆڕا.

ناوبراو وتی کە بە گولەی هێزە ئەمنییەکان کەس لە خۆپێشاندەران بریندار نەکرا و لە بارەگا حیزبییەکانەوە تەقە لەوان کرا.

هەڤاڵ ئەبوبەکر وتی کە ئەگەر خۆپێشاندەران داوای دەست لە کار کێشانەوەی منیان بکردایە، ئاسانترین شت بۆ من ئەوە بوو./.