مەسعود بارزانی بڕیارێکی نوێی لە سەر پۆستی سەرۆک کۆمار داوە

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی


Oct 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زانیارییە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بڕیارێکی دیکەی سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەرکردووە.

بە پێی ئەو بڕیارەش، مەسعود بارزانی ڕازی بووە کە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بێت بە مەرجێک ئەم حزبە کەسێکی دیکە کاندید بکات و بەرهەم ساڵح لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان دوور بخرێتەوە.

ئەوەی کە لە نێوان پارتی و یەکێتی لە سەر پۆستی سەرۆک کۆمار دەگوزەرێت، شەڕی ئیرادەیە و هەر دوو لا لەو بڕوایەدان کە ئەگەر شکست بێنن، ئیرادەیان شکاوە.

مەسعود بارزانی لە سەر هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018 ی سەرۆک کۆماری عێراق لە بەرهەم ساڵح توڕەیە و ئێستا بە هەر شێوازێک ڕێگری لەوە دەکات ناوبراو پۆستەکەی مسۆگەر بکاتەوە./.