خەفاجی: داعش لە عێراق پاڵپشتی ناکرێت

(0) / / ئاسیا / تەحسین خەفاجی داعش


Oct 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق جەختیکردەوە کە گرووپی تیرۆریستی داعش لەم وڵاتەدا ناوچەیەکی پاڵپشتیکردنی نییە و بەم دواییانەش ژمارەیەک لە سەرکردە گەورەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە بە هێرشی ئاسمانی لە ناو براون.

تەحسین خەفاجی وتی کە گرووپی تیرۆریستی داعش لە عێراق پاڵپشتی ناکرێت.

ناوبراو وتی: گرووپی تیرۆریستی داعش بە هۆی پلانە ئەمنییەکانەوە ئیمکانیات و توانای خۆیی لە دەست داوە و وەک جاران شوێنێکی بۆ مەشق و ڕاهێنانی ئەندامانی نوێ یان پاڵپشتیکردنی نییە و خەڵک لە دژی ئەو تیرۆریستانە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان دەکەن.

وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق وتی کە تیرۆریستانی داعش ناتوانن بە کۆمەڵ لە شوێنێکدا بوونی ئاشکرایان هەبێت بەڵکوو لە گرووپی دوو تا پێنج کەسیدا هاتووچۆ دەکەن و بەمەشەوە زوو دەناسرێن و دەکرێنە ئامانج./.