لەتیف ڕەشید بە بێ ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح کۆشکی سەلامی وەرگرت

(0) / / ئاسیا / لەتیف ڕەشید بەرهەم ساڵح


Oct 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

بە بێ ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح، لەتیف ڕەشید وەک سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دەستبەکاربوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 17 ی تشرینی یەکەمی 2022، لەتیف ڕەشید کۆشکی سەلامی وەرگرت و ڕایگەیاند کە بەڵێن دەدەم پابەندی دەستوور بم و سەروەری عێراق بپارێزم و پەرە بە پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ، ناوچەکە و جیهان بدەین.

ناوبراو وتی کە هەموو هەوڵێکیش دەدەین لە پێناو لێک نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان.

ئامادەنەبوونی بەرهەم ساڵح لە ڕێوڕەسمی دەستاودەستی کردنی پۆستی سەرۆک کۆمار بووەتە یەکێک لە بابەتە گرنگەکانی ئەمڕۆی گۆڕەپانی سیاسی عێراق./.