وەزارەتی پێشمەرگە: بەغدا ڕازی نابێت

(0) / / كوردستان / وەزارەتی پێشمەرگە


Mar 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێک لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە پێکهێنانی ژوورێکی ئۆپراسیۆنی هاوبەش یەکێک لە داواکارییە هەمیشەییەکانی ئەم وەزارەتە بووە بەڵام بەغدا وەڵامی نەداوەتەوە.

لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە ئەو ژوورە ئۆپراسیۆنە هاوبەشە دەتوانێت لە زۆر پرسی وەک بەرەنگاربوونەوەی داعش لە نێوان هەولێر و بەغدا بێت.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای چەندین کۆبوونەوە، وەزارەتی بەرگری عێراق ئامادە نەبووە وەڵام بداتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕەوشەکە پێویستی بە هاوکاری هاوبەشە.

بابەکر فەقێ هەروەها ڕایگەیاندووە کە مەترسییەکانی ئێستای داعش لە سەر عێراق کەم نییە، بە تایبەت ئەوەی کە ماوەیەکە لە هەندێک ناوچە دەستیان بە جموجوڵ کردووە./.