پارتی: ڕێکەوتنەکەی هەرێم و بەغدا وەک خۆی ماوەتەوە
(0) /
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ڕێکەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە بودجەی ساڵی 2021 هەڵنەوەشاوەتەوە.
ڤیان سەبری بە میدیای حیزبەکەیی ڕاگەیاندووە کە کورد خۆی بۆ کۆبوونەوەکەی سبەی پەرلەمانی عێراق ئامادە کردووە و تا ئێستا ڕێکەوتنەکەی هەولێر و بەغدا وەک خۆی ماوەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هەوڵەکان بەردەوامە بۆ ئەوەی کە بودجە لە بەرژەوەندی کورد یەکلایی بکرێتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: