مەسعود بارزانی چ داوایەکی لە جێگرانی خۆی کردووە؟

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی


Nov 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی وتی کە نێچیرڤان و مەسرور بازرانی وەک من و ئیدریس بارزانی دەبن و هەمیشە لە پشت یەکتر دەبن.

مەسعود بارزانی لە میانەی وتاری کۆتایی کۆنگرەی 14 ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، وتی کە من و ئیدریسی برام وەسیەتی باوکمان جێبەجێ کرد و هەمیشە پشت و پشتیوانی یەکتر بووین، هیوادارم نێچیرڤان و مەسروریش هەمان وەسیەت جێبەجێ بکەن.

بارزانی وتی کە هەندێک لایەن ئۆپەراسیۆنیان دەستپێکرد و وایان دەزانی کە پارتی لەت لەت دەبێت بۆ ئەوەی کە هەر یەک لەتێکی ببەن بەڵام دەبێت سەرەخۆشی لەوان بکەم./.