ئەمریکا: جیهان بەرەو شەڕە گەورەکە دەڕوات

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا چین


Nov 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

یەکێک لە باڵاترین فەرماندەکانی سوپای ئەمریکا کە چاودێری پلانی ناوەکیی ئەم وڵاتە دەکات، داوایکردووە کە واشنتن بە ڕێژەیەکی بەرچاو توانا سەربازییەکانی بەرز بکاتەوە و هۆشداریی ئەوەیدا کە چین بە خێراییەکی زیاتر لە ئەمریکا چەکی ناوەکی بەرهەم دێنێت.

ژنڕاڵ چارلز ئی ڕیچارد ڕایگەیاند کە هەڕەشەی ناوەکیی چین کێشەیەکی گەورەیە کە چاوەڕوانی جیهان دەکات.

ناوبراو وتی: بە پێی ئەو خەمڵاندنەی کە من لە ئاستی بەرگریی ئەمریکا لە بەرامبەر چین کردوومە، کەشتی ئێمە بەرە بەرە نوقم دەبێت بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا چین خێراتر لە ئێمە هەنگاو دەنێت و تواناکانی جێبەجێ دەکات.

ئەو ژنڕاڵە ئەمریکییە داوایکردووە کە وڵاتەکەی ورە و هێزی دەیەکانی 1950 و 1960 بە دەست بێنێتەوە./.