ئەمریکا لە ڕێگای عێراقەوە پەیامێکی فەرمیی داوەتە ئێران

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا


Nov 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

دوو بەرپرسی عێراقی ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا بە فەرمی پەیامی بە عێراق داوە کە دەستی لە بۆردومانکردنەکەی کاروانی سووتەمەنی ئێران لە خاکی سوریادا نەبووە.

ڕۆژی سێ شەممە 7 ی تشرینی دووەم کۆمەڵە تەنکەرێکی سووتەمەنی لە خاکی سوریا کرایە ئامانج.

دوو بەرپرسی عێراقی ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا لە ڕێگای پەیامێکەوە بە حکومەتی عێراقی ڕاگەیاندووە کە دەستی لەو هێرشەدا نەبووە.

ئەو دوو بەرپرسە ڕایانگەیاندووە کە هێرشەکە لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیلەوە کراوە./.