لەتیف ڕەشید و نێچیرڤان بارزانی لە سەر چی وتووێژیان کردووە؟

(0) / / كوردستان / لەتیف ڕەشید نێچیرڤان بارزانی


Nov 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری عێراق لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووە.

لەتیف ڕەشید لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبووە.

کۆبوونەوەکە لە سەر دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بووە.

لەتیف ڕەشید و نێچیرڤان بارزانی جەختیان لە سەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و ناوەند لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا کردەوە بە شێوازێک کە مافی سەرجەم هاووڵاتیان دەستەبەر بکات و داواکارییەکانی ئەوان دابین بکرێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای خواستووە کە سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆڵێکی گرنگی لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان هەبێت./.