پۆلیسی فیدراڵی لە سەر کەرکوک چ هۆشدارییەکی داوە؟
(0) /
پۆلیسی فیدراڵیی عێراق نامەیەکی نهێنیی ئاراستەی هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک کردووە و ئاماژەی بەوەداوە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوو تیرۆریستانی داعش هێرش دەکەنە سەر یەکە سەربازییەکان.
نامەکە لە بەرواری 22 ی کانوونی یەکەمی 2022 لە لایەن فەرماندەیی فیرقەی سێی پۆلیسی فیدراڵییەوە ئاراستەی یەکەکانیان لە سنوری پارێزگای کەرکوک کراوە و ئاماژەی بەوە داوە کە زانیاری وەها لە بەردەستە سەبارەت بەوەی کە تیرۆریستانی داعش بەنیازن هێرش بکەنە سەر یەکە سەربازییەکان و پێویستە لەوپەڕی ئامادەباشیدا بن.
لەو نامەیەدا داوا لە هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک کراوە کە چەند ڕێوشوێنێکی وەک کاراکردنی درۆن، دانانی بۆسە، کامێرای گەرمبین، پشکنینی ڕێگا گشتییەکان و ..... بگرنەبەر./.
تێبينيێك بنێرە: