مەزڵوم کۆبانی هۆشدارییەکی مەترسیدار دەدات
(0) /
لە هێرشەکەی ئەمڕۆی شانە نوستووەکانی داعش بۆ سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئاسایش لە پارێزگای ڕققە، 6 شەڕڤان و ئاسایش کوژران.
مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە هێزەکانیان چاودێری شانە نوستووەکانی داعش لە ڕققە و دەوروبەری دەکەن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هێرشی گرووپە تیرۆریستییەکان هاوکاتە لە گەڵ هەڕەشەکانی تورکیا بۆ بە ئامانجگرتنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاندووە کە بە گوێرەی زانیارییەکان، شانە نوستووەکانی داعش پلانی ئەنجامدانی ژمارەیەک هێرشی مەترسیدار دادەڕێژن./.
تێبينيێك بنێرە: