نەیارەکەی ئەردۆغان بەڵێنێک بە خەڵکی تورکیا دەدات
(0) /
سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لە پەیامێکدا بە بۆنەی هاتنی ساڵی 2023 ڕایگەیاند کە ئەمساڵ دەسەڵات وەردەگرن و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانیشدا.
کەمال کڵیچدار ئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری یان جەهەپە لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند کە دەسەڵات پەشۆکاوە و ترس دایگرتووە و نازانێت چی بکات، ئەردۆغان کە ماوەی 20 ساڵە گوێی خۆی بۆ داواکارییەکای خەڵک داخستووە و تەنیا بۆ بەرژەوەندی تەسکی خۆی و دەوروبەری کار دەکات، لە ساڵی 2022 ناچار کراوە کە داواکارییەکان جێبەجێ بکات.
ناوبراو لە بەردەوامی لێدوانەکانی لە دژی سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: بۆ ساڵی 2023 زۆر شتی پێدەکەن و ناچارە بیکات لە بەر ئەوەی کە زۆر دەترسێت.
سەرۆکی جەهەپە جەختی لە سەر وەرگرتنەوەی دەسەڵات لە ساڵی 2023 کردەوە و وتی: کێشە گەورە و بچووکەکان چارەسەر دەکەین، باج کەم دەکەینەوە، هەڵئاوسان دادەبەزێنین، بەهای لیر دەگەڕێنینەوە و چین و توێژە جیاجیاکان کەڵک لە شایستە داراییەکان وەردەگرن.
کڵیچدار ئۆغلۆ وتی کە ساڵی 2023 بۆ تورکیا ساڵی گۆڕانکاری دەبێت و ئەو ساڵەیە کە خەڵک چاوەڕوانی دەکەن./.
تێبينيێك بنێرە: