محەممەد حاجی مەحمود: هێزی پێشمەرگە یەک ناگرێتەوە

(0) / / كوردستان / محەممەد حاجی مەحمود


Jan 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پارتی سۆسیاڵ دیمۆکراتی کوردستان وتی کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان هیچ کات یەک ناگرێتەوە.

محەممەد حاجی مەحمود لە وتووێژی لە گەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵ بە ئاماژە بە دوو ئەزموونی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان وتی کە ئەزموونی یەکەم لە پاش یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 1992 بووە کە پێشمەگەر بوو بە یەک هێز بەڵام کاتێک شەڕی ناوخۆ دەستیپێکرد، هەموو پێشمەرگە لە ماوەی یەک کاتژمێردا جیابوونەوە و شەڕی دژ بە یەکتریان کرد.

ناوبراو هەروەها وتی: ئەزموونی دووەم لە کاتی شەڕی دژ بە داعش بووە کە زیاتر لە 14 لیوای هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە یەکیانگرتەوە، هێزەکانی 70 و 80 لە بەرەکانی شەڕ بوون و بەرگرییان دەکرد بەڵام کاتێک 16 ی ئۆکتۆبەری 2017 ڕوویدا، لە ماوەی یەک کاتژمێردا لیوا هاوبەشەکان جیا بوونەوە و چەکەکانیان لە نێوان خۆیاندا دابەش کرد.

سەرۆکی پارتی سۆسیاڵ دیمۆکراتی کوردستان وتی کە ئەمەی ئێستاش هەمان شێوەیە، ڕەنگە لە ژێر فشاری ئەمریکا و بۆ ئەوەی کە پارەی پێشمەرگە نەبڕێت، یان لە بەر ئەوەی کە وڵاتانی هاوپەیمان مەشق بە پێشمەرگە بکەن شتێک ڕوو بدات./.