سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سەردانی ئەڵمانیای کرد؟

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی


Jan 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەڵمانیا.

محەممەد شیاع سودانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش سەردانەکەی بۆ ئەڵمانیا وتی کە هۆکاری ئەم سەردانە بۆ گرنگیی ئەڵمانیا لە ڕووی ئابوری و تەکنۆلۆژیاوە دەگەڕێتەوە.

ناوبراو وتی کە لەم سەردانەدا چەندین یادداشتی لێک تێگەیشتن لە نێوان عێراق و ئەڵمانیا لە بواری کارەبا واژۆ دەکرێت و هەر وەها چەندین پلانی هاوبەشیش لە بواری پەرەپێدان و پەروەردە واژۆی لە سەر دەکرێت.

سودانی هەروەها ڕایگەیاند کە بۆ باشترکردنی دۆخی ئابوریی عێراق لە ڕووی بانکی و داراییەوە کەڵک لە هاوکارییەکانی ئەڵمانیا وەردەگیرێت./.