عێراق بڕیارێکی گرنگی لە سەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم داوە
(0) /
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە حکومەتی بەغدا ئامادەیە مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابین بکات.
بڕیار ڕەشید ڕایگەیاند کە عێراق ئامادەیە مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم بخاتە سەر بەغدا بەو مەرجەی کە هەرێمی کوردستان نەوتەکەی ڕادەست بکات بەڵام هەرێم ئامادە نییە.
ناوبراو وتی کە لە گەڵ بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق چەند جارێک لە سەر نەوتی هاووڵاتیان وتووێژ کراوە و ڕایگەیاندووە کە ئەگەر هەرێم نەوتەکەی ڕادەست بکات ساڵانە دوو بەرمیل بە بڕی 40 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک دەدرێتە هاووڵاتیان.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی کە هەرێم ئامادە نییە نەوتەکەی ڕادەست بکات و پرسی مووچەی فەرمانبەران لە گەڵ بەغدا یەکلایی بکاتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: