مەسرور بارزانی چی بە یەکێتی دەڵێت؟

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


Jan 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران لە لایەن تیمی وزرایی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە وتی کە پێم سەیرە یەکێتی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی حکومەت دەکات.

مەسرور بارزانی بە کەناڵی ڕووداوی ڕاگەیاند کە ئەگەر یەکێتی قسەی هەیە با وەزیرەکانی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران ئامادە بن و لەوێ قسەی خۆیان بکەن.

ناوبراو وتی کە لە پاش کوژرانی هاوکار جاف بابەتەکان گۆڕاون و کێشەکان زیاتر بوون./.