مەکرۆن قسەیەکی نهێنیی بۆ نێچیرڤان بارزانی کردووە

(0) / / ئەورووپا / نێچیرڤان بارزانی


Mar 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیمۆکرات لە پەرلەمانی کوردستان قسەیەکی نهێنی سەرۆک کۆماری فەرەنسای بۆ نێچیرڤان بارزانی گێڕاوەتەوە.

هێڤیدار ئەحمەد ڕایگەیاندووە کە نێچیرڤان بارزانی بۆی گێڕاوەتەوە کە لە پاش ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەری 2017 و گەمارۆی سەر هەرێم، سەردانی کۆشکی ئیلیزێی کردووە و بۆ ڕزگارکردنی هەرێمی کوردستان لەو دۆخە دژوارە لە گەڵ ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆبووەتەوە.

لە درێژەی گێڕانەوەکەی ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستاندا لە سەر زاری نێچیرڤان بارزانییەوە هاتووە کە مەکرۆن بە منی وت کە کاری جیدی دەکەین بەڵام شەرمەزارم نەکەن و منیش بەڵێنی ئەوەم پێدا.

هێڤیدار ئەحمەد ڕایگەیاندووە کە نێچیرڤان بارزانی پاش هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هەرێم سەردانی پاریسی کردووە و لە گەڵ سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆبووەتەوە و جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی خۆیی پێ ڕاگەیاندووە./.