بارزانی و ئەردۆغان لە پشتەوەی دەرگا داخراوەکان کۆبوونەوە
(0) /
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ ئەنکەرە لە پشتەوەی دەرگا داخراوەکان لە گەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووە.
ئاژانسی ئەنادۆڵ ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە پشتەوەی دەرگا داخراوەکانەوە بووە.
دۆسیەی وزەی هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە پاش سەردانەکەی برێت مەکگۆرک ڕێکخەری باڵای واشنتن بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بۆ هەولێر و هەروەها بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق و ڕێگری لە ناردنی بڕە پارەی دیاریکراو بۆ هەرێم، لە گرنگترین هۆکارەکانی سەردانەکەی بارزانی بۆ ئەنکەرە بووە.
پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەیەوێت لە ڕێگای گوشارەکانی ئەمریکاوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان پابەندی هەناردەی غازی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا بکات./.
تێبينيێك بنێرە: