سودانی چی لە فەرەنسا دەوێت؟
(0) /
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە فەرمی سەردانی فەرەنسای کرد و لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبووە.
لە جانتاکەی محەممەد شیاع سودانیدا چەندین دۆسیەی وەک ئابوری، سەربازی و وزە بوونی هەبووە کە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای فەرەنسا تاوتوێی کردووە.
فەرەنسا و عێراق ڕێکەوتنێکی هاوکاری ستراتیژییان لەم سەردانەدا واژۆ کردووە کە پەیوەندی بە زۆر بابەتی وەک وزە، نەوت و کارەباوە هەیە.
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە فەرەنسییەکان بڕیارە لە پرۆژەی میترۆی بەغدا هاوکاری ئەم وڵاتە بکەن.
محەممەد شیاع سودانی دەیەوێت فەرەنسا بەشداری لە ئاوەدانکردنەوە و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری عێراقدا بکات، ئەم ئامانجەش هۆکاری کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گەڵ چەندین گەورە کۆمپانیای فەرەنسی بووە./.
تێبينيێك بنێرە: