دەسکەوتی کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی: دیسانەوە کۆدەبینەوە

(0) / / كوردستان / پارتی یەکێتی


Jan 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

کۆبوونەوەی شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو و هەر دوو لا ڕاگەێندراوێکی هاوبەشیان لە سەر ئەو کۆبوونەوە بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەێندراوەکەی پارتی و یەکێتیدا هاتووە کە بە مەبەستی وتووێژی ڕاشکاوانە لە سەر کۆی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئاڵۆگۆڕی بۆچوون و هەڵوێستەکان لە سەر چەندین بابەتی هەنووکەیی، شاندی باڵای هەر دوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە.

لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و ڕا و سرنج و تێبینی هەر دوو لا لە سەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بە ڕێکەوتنی پێشووی هەر دوو لا خرانەڕوو.

پارتی و یەکێتی هەروەها ڕایانگەیاندووە کە ڕێکەوتوون لە دەرفەتێکی نزیکدا دیسانەوە شاندەکانی هەر دوو لا کۆببنەوە./.