وەزیرە کوردەکەی بەریتانیا دوور خرایەوە

(0) / / ئەورووپا / نەدیم زەهاوی


Jan 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

نەدیم زەهاوی ئەو وەزیرە کوردەی لەم ماوەیەدا چەندین جار سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستەکەیەوە پیرۆزباییان لێکرد، لە لایەن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاوە دوور خرایەوە.

ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا نەدیم زەهاویی بە هۆی خۆدزینەوەی لە پێدانی باج بە حکومەت لە پۆستەکەی دوور خستەوە.

زەهاوی وەزیرە بێ وەزارەتەکەی کابینەی سوناک بووە و ئەویش پۆستێکە کە بە سەرۆکی پارتی دەسەڵاتداری بەریتانیا دەدرێت بۆ ئەوەی کە بتوانێت لە کۆبوونەوەکانی حکومەتدا بەشدار بێت.

حکومەتی بەریتانیا نەدیم زەهاویی بەوە تۆمەتبار کردووە کە بە شاردنەوەی سامان و داهاتەکەی ئاکاری وزاریی پێشێل کردووە./.