نێچیرڤان بارزانی هەڵوێستی خۆیی لە سەر پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق ڕاگەیاند
(0) /
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی پەسەندکردنی یاسای بودجەی 2021 ی عێراق پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و دەستخۆشی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنە جیاجیاکان کراوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە پەسەندکردنی ئەم یاسایە دەتوانێت سەرەتا و هاندەرێکی باش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکەی نێوان هەولێر و بەغدا بێت.
سەرۆکی هەرێم سوپاسی قوباد تاڵەبانی و ئەندامانی دیکەی شاندی دانوستانکاری کوردی کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەوان سەرکەوتووانە دانوستانێکی دژواریان تێپەڕاند.
نێچیرڤان بارزانی داوایکردووە کە هەمووان پابەندی جێبەجێکردنی یاساکە بن./.
تێبينيێك بنێرە: