کۆریای باکور بە مووشەکێکی کیشوەربڕ ئەمریکای تۆقاندەوە

(0) / / ئاسیا / آسیا مووشەکی بالستی


Feb 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
کۆریای باکور بە بۆنەی حەفتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی سوپای ئەم وڵاتەوە مووشەکێکی بالستی نوێی کشیوەربڕی تاقیکردەوە.
میدیاکانی کۆریای باکور ئەمڕۆ پێنج شەممە 9 ی شوبات ی 2023 وێنەی ڕوونوێنی لە مووشەکی بالستی نوێی کیشوەربڕیان تاقیکردەوە و کیم جونگ ئون سەرۆکی ئەو وڵاتەش بەڵێنی وەبەرهێنانی چەکی پێشکەوتووتری دا.
ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لەو مووشەکەش شەوی چوارشەممە 8 ی شوبات لە میانەی نمایشێکی سەربازیدا بە بۆنەی ساڵیادی سوپای کۆریای باکور بووە.
کیم جونگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور لە گەڵ فەرماندە باڵا سەربازییەکانی وڵاتەکەی ئامادەی ئەو ڕێوڕەسمە بووە.
لەو ڕێوڕەسمەدا لانیکەم 11 مووشەکی گەورەی هۆئاسانگی 17 ڕوونوێنی کرا، ئەمەش زۆرترین مووشەکە کە لە نمایشێکی سەربازیدا خرابێتە ڕوو.
وەزارەتی بەرگری ژاپۆن ڕایگەیاندووە کە مووشەکی هۆئاسانگ توانای بڕینی زیاتر لە 15000 کیلۆمەتری هەیە./.