فۆئاد حوسێن لە واشنتنە
(0) /
شاندێکی باڵای عێراق بە سەرپەرشتی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە گەیشتە واشنتن.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەواڵی گەیشتنی فۆئاد حوسێن و شاندەکەی ئەم وڵاتەی بۆ واشنتن ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی کە فۆئاد حوسێن لەم سەردانەدا لە گەڵ ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە و پرسی دارایی و بانکی بە تایبەت نرخی دۆلار تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش دەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەروەها ڕایگەیاند کە فۆئاد حوسێن لە گەڵ بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەمریکا پرسی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکان و لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ستراتیژیی نێوان هەر دوو وڵات تاوتوێ دەکات./.
تێبينيێك بنێرە: