خەمڵاندنی زیانە مادی و مرۆییەکانی بومەلەرزەکەی تورکیا
(0) /
گرووپێکی بازرگانی ڕایگەیاندووە کە پێدەچێت کارەساتی بومەلەرزەکەی تورکیا 84 ملیار دۆلار زیان و زیاتر لە 72 هەزار قوربانیی هەبێت.
کۆنفدراسیۆنی کۆمپانیاکان و بازرگانیی تورکیا ناسراو بە Turkonfed کە زیاتر لە 50 هەزار کۆمپانیای ئەندامی هەیە، لە ڕاپۆرتێکدا خەمڵاندنەکانی خۆیی سەبارەت بە کارەساتی بومەلەرزەکەی ئەم وڵاتە ڕاگەیاندووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە کارەساتی بومەلەرزەکە 84 ملیار دۆلار زیان بە ئابوری تورکیا دەگەێنێت کە 74 ملیار دۆلاری بۆ بیناکان و 10 دۆلاریشی بۆ وەبەرهێنانی ناوخۆیی دەگەڕێتەوە.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە هەناردەی 10 پارێزگای بومەلەرزەلێدراو بە هۆی ڕووخانی ژێرخانی بەندەری ئەسکەندەرون دەگاتە ژێر 15 ملیار دۆلار.
ساڵی ڕابردوو لەم 10 پارێزگایەوە 22 ملیار کاڵا هەناردە کراوە و چاوەڕوان دەکرێت 7 ملیار دۆلار زیان بە ئابوری تورکیا بگات کە لە سەدا 3 ی هەناردەی گشتی تورکیا دەبێت.
ڕاپۆرتی کۆنفدراسیۆنی کۆمپانیاکان و بازرگانیی تورکیا هەروەها پێشبینی ئەوەی کردووە کە ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکە بۆ زیاتر لە 72 هەزار کەس بەرز ببێتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: