باڵیۆزی ئەمریکا لە لوبنان: لە سەرجەم بوارەکاندا ڕوبەڕوی ئێران دەبینەوە

(0) / / ئاسیا / جۆبایدن


Apr 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

باڵیۆزی ئەمریکا لە لوبنان وتی کە ئیدارەی بایدن تەنیا بەسراوەی دۆسیەی ناوەکی نییە و لە سەرجەم بوارەکاندا ڕوبەڕوی ئێران دەبێتەوە.

دوروتی شیا وتی کە ئیدارەی نوێی ئەمریکا داوای ڕوبەڕوبونەوەی ئێران لە ناوچەکە بە تایبەت لە لوبنان دەکات.

ناوبراو وتی کە واشنتن گرنگی بە هاوکاری و هەماهەنگی لە گەڵ هاوپەیمانان لە پێناو چارەسەرکردنی دۆسیەی ناوەکی ئێران دەدات و هەر لەم ڕێگاشەوە دۆسیەکانی دیکەش یەکلایی دەکاتەوە.

ئەو دیپلۆماتکارەی ئەمریکا وتی کە لە لوبنان نیگەرانی ئەوە هەیە کە بایدن تەنیا گرنگی بە دۆسیەی ناوەکی ئێران دەدات بەڵام سیاسەتی ناوچەیی تاران یەک لەو بابەتانەیە کە واشنتن ئەمجارە بە جیدی کاری لە سەر دەکات./.