کەمپینی " تورکیا یەک دڵ " لە 7 کاتژمێردا زیاتر لە 6 ملیار دۆلاری کۆکردەوە

(0) / / ئەورووپا / تورکیا


Feb 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکارییە داراییەکان بۆ بومەلەرزەلێدراوەکانی تورکیا لە ماوەی 7 کاتژمێردا زیاتر لە 6 ملیار دۆلاری کۆکردەوە.
شەوی چوارشەممە 15 ی شوباتی 2023، 213 کەناڵی تەلەفزیۆنی و 562 وێستگەی ڕادیۆیی لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا کەمپینێکی هاوبەشیان بە ناوی " تورکیا یەک دڵ " بە ئامادەبوونی کەسایەتییە ناودارەکانی ئەم وڵاتە دەستپێکرد.
ئەو کەمپینە کە لە لایەن کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی تورکیا، کۆماری ئازەربایجان و قوبرسی تورکیا ڕووماڵ دەکرا، لە لایەن بازرگانان، کۆمپانیاکان، سیاسەتمەداران، وەرزشوانان و ئەکتەرەکانی تورکیاوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
لە ماوەی 7 کاتژمێر ڕووماڵی ڕاستەوخۆی ئەو ڕووداوەدا، زیاتر لە 115 ملیار و 146 ملیۆن و 528 هەزار لیری تورکیا (نزیکەی 6 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار) کۆکرایەوە./.