ئایا سەرکردەی قاعیدە لە ئێرانە؟

(0) / / فایلی تایبەت / سەرکردەی قاعیدە ئەمریکا


Feb 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە ئێرانی بەوە تۆمەتبار کردەوە کە سەرکردەی قاعیدەی حەشار داوە.
لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم لێدوانەی نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە بوونی سەیفولعەدل سەرکردەی قاعیدە لە ئێران، نووسینگەی نوێنەرایەتی ئەم وڵاتە لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم تۆمەتەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: تۆڕی قاعیدە لە پاش مردنی بن لادن هەڵوەشاوەتەوە و بوونی نەماوە بەڵام ئایدۆلۆژیا توندڕۆکەی وەک خۆی ماوەتەوە.
لو تویتەکەی نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە داعش شوێنی قاعیدەی گرتووەتەوە و شێوازێکی نوێی لە تیرۆریزم خستووەتەڕوو.
نوێنەرایەتی ئێران هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەم تۆمەتبارکردن و زانیاری هەڵەیە ڕێگری لە هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم دەکات.
پێشتریش حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو کە ئەمریکا دەبێت لە پرسی تیرۆریزمدا زانیاری و ناونیشانی هەڵە نەدات، وەک چۆن کە خۆی بەردەوام پاڵپشتی تیرۆریستان لە ناوچەکە دەکات./.